پەیامی کورد... بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە بەرپرسێکی باڵای سەربازیی یەپەگە و دوو یاوەری کوژران
دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی یەپەگەی لە مەنبج کردووەتە ئامانج و بە هۆیەوە بەرپرسێکی باڵای سەربازی و دوو یاوەری کوژراون.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تەمووزی 2023 کاتژمێر 12:30ی پاشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی یەپەگەی لە ناوەندی شاری مەنبج لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب لە سووریا کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە هەیسەم ئەبوودەحام، فەرماندەی بەتالیۆنی ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبج لەگەڵ دوو یاوەری کوژراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە