کۆسرەت ڕەسوڵ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

کۆسرەت ڕەسوڵ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...     كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لى، جێگری سكرتێری گشتی یەكیتی نیشتیمانی كوردستان په‌یامێكی ئاراستەی كۆمه‌لانى خه‌ڵكى كوردستان كرد بەبۆنەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و رایگەیاند، ئومێدەوارم ببێتە حكومەتێكی بەهێزو خزمەتگوزار.

په‌یامى كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لى بۆ كۆمه‌لانى خه‌ڵكى كوردستان
به‌ بۆنه‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان

به‌ سڵاوێكى گه‌رمه‌وه‌، به‌ بۆنه‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پیرۆزبایى گه‌رمى خۆم ئاڕاسته‌ى ته‌واوى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان به‌ گشتى و كه‌س و كارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و جه‌ماوه‌رو هه‌وادارانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌ تایبه‌ت ده‌كه‌م و سوپاسى ماندووبوون و خۆڕاگریتان ده‌كه‌م، ده‌زانم كه‌ چاوه‌ڕوانیتان بۆ پێكهێنانى ئه‌م كابینه‌ وه‌زاریه‌ى ئێستا كاتى زیاتر له‌ پێویستى خۆى خایاندو كاریگه‌رى نه‌رێنى خۆى له‌سه‌ر ئاستى گوزه‌رانى هاووڵاتیان و سست بوونى بازار و خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌جێ هشتبوو.

به‌ڵام دواجا ر به‌ خواست وئیراده‌ى هه‌موو لایه‌ك تێكڕاى ئاسته‌نگه‌كانمان بڕى كابینه‌ى نۆهه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمیش به‌ ستافێكى نوێوه‌ پێك هێنرا، كه‌ ئومێدمان وایه‌ ببێته‌ حكومه‌تێكى به‌هێزو خزمه‌تگوزار و له‌ سایه‌یدا كار بۆ چه‌سپاندنى عه‌داله‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى و شه‌فافیه‌ت له‌ خه‌رجى و داهاتدا و ئاسووده‌یى و خۆشگوزه‌رانى بۆ كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكات.

سه‌ربارى پیرۆزبایشمان له‌سه‌رۆك و جێگرو ته‌واوى ئه‌نجوومه‌نى نوێى وه‌زیران، ڕوویى قسه‌مان له‌ به‌ڕێزیانه‌و داوایان لێده‌كه‌ین كه‌ هه‌رچى له‌ توانایاندایه‌ له‌ ووزه‌ و تواناى ماددى مرۆیى، ژیرانه‌ بیخه‌نه‌ خزمه‌ت دابینكردنى ئاشتى و ئارامى و ئاسایشى نیشتمانى مسۆگه‌ر بكه‌ن و ڕێگا خۆشكه‌ر بن بۆ بونیادنانى ژێرخانى ئابوورى پته‌و له‌ هه‌رێمى كوردستان ،كه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر دامه‌زراندنى پایه‌كانى ئابووریه‌كى به‌هێز هه‌بێت بۆ دابینكردنى كۆمه‌ڵگایه‌كى ئاسووده‌و خۆشگوزه‌ران و هه‌م له‌ناوه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و هه‌م له‌و ناوچانه‌ى كه‌ كوردستانین و له‌ ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌ت هه‌رێمدان.

بژى كورد بژى كوردستان
نه‌مرى و سه‌ربه‌رزى بۆ شه‌هیدانى ڕێگاى ئازادى و سه‌رفرازى گه‌له‌كه‌مان

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە