پەیامی کورد ... بەرپرسانی یەمەنی حووثییەکانیان تاوانبار کرد .
بەرپرسانی یەمەنی حووثییەکانیان بە هێرش کردن بۆ سەر دامەزراوە نەوتییاکنی ئەو ووڵاتە تاوانبار کرد .
وەزارەتی نەوتی یەمەن لە هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ووڵاتەکەی هەواڵی دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە سەبا ، وەزارەتی نەوتی یەمەن ڕایگەیاند : میلیشیا سەربازییەکانی ئەنسارۆڵلا " حووثییەکان " هێرشیان کردووەتە سەر ویشتگەیەکی پۆمپاژی نەوتی لە پارێزگای مەئاریب لە باکووری ئەو ووڵاتەدا
لە بەیاننامەیەکدا ئەم وەزارەتە ڕایگەیاندووە کە وێستگەی پۆمپاژی نەوتی سەر بە کۆمپانیای " صافر " لە ناوچەی صراوخ لە لایەن حووثییەکانەوە کراوەتە ئامانج .
پێشتر سەرچاوەیەکی سەربازی ڕایگەیاندبوو کە هاوپەیمانی عەرەبی بە ڕابەرایەتی عەرەبستانی سەعوودی لە شەڕ لەگەڵ میلیشیاکانی ئەنسارۆڵڵا " حووثییەکان " کە هێزیان لە باکووری یەمەن لە دەستدایە ، ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە دژی ئامانجگەلی سەربازی حووثییەکان دەست پێکردووە و مۆڵگە و بنکەکانی ئەوانیان لە پایتەختی یەمەن " سەنعا " بۆمباران کردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە