به‌یانی ئه‌مڕۆ له كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌ی ئۆكیناوا باشووری ژاپۆن، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی سه‌ربه سوپای ئه‌مریكا له جۆری F-15 كه‌وته‌خواره‌وه.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هەواڵیی Kyodoی ژاپۆنی، هێزی به‌رگریی ئاسمانیی ژاپۆن و سوپای ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاندووه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی سه‌ربه سوپای ئه‌مریكا له جۆری F-15، له كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌ی ئۆكیناوا باشووری ژاپۆن، به‌دووریی 80 كیلۆمه‌تر له كه‌ناراوه‌كه‌وه كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه و فڕۆكه‌وانه‌كه توانیویه‌تی به‌په‌ره‌شووت خۆی رزگاربكات.
ئیتسونۆری ئۆنۆدێرا وه‌زیری به‌رگریی ژاپۆن رایگه‌یاند، پێویسته سوپای ئه‌مریكا رێوشێنی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ڕووداوی له‌م جۆره. و ووتی “فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ئه‌مریكا زوو زوو ڕووداویان به‌سه‌ردادێت. داوا له هاوپه‌یمانانمان ده‌كه‌ین له‌باره‌ی ئاسایشی فڕینه‌وه ڕێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر”.
دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه فڕۆكه‌كه كه له میانی مه‌شق و فێركاریدا كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه، تیمه فریاگوزارییه‌كانی ژاپۆن فڕۆكه‌وانه‌كه‌یان رزگاكردووه و راگه‌یه‌نراوه ته‌ندروستیی باشه.
به‌رپرسه ژاپۆنییه‌كان له روونكردنه‌وه‌كانیاندا له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه، ئاماژه‌یان به نیگه‌رانییه‌كانیان له‌باره‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له‌سه‌ر هاووڵاتیانیان دروستبووه به‌هۆی هه‌ڵكشانی رووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كان له ده‌ورووبه‌ری بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته كردووه له ناوچه‌كه‌دا.
تاكێشی ئۆناگا, پارێزگاری ئۆكیناوا لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند “ئه‌گه‌ر ئه‌م رووداوانه ئاسایی وه‌ربگیرێن، به به‌رپرسیارییەتی سه‌رشانمان هه‌ڵنه‌ساوین له‌باره‌ی منداڵه‌كانمانه‌وه. پێم وانییه وڵاتێكی پێشكه‌وتووی دیكه هه‌بێت رووبه‌ڕووی ئه‌م جۆره كێشانه ببێته‌وه”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە