میدیاکانی ووڵاتی یابان ڕایانگەیاند لە نزیک بەندئاوی زەریادا فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە جۆری " F/A-18 " شەڕکەر کەوتە خوارەوە . ئەم فڕۆکە شەڕکەرە ئەمریکییە لە سەر کەشتی شەڕ بە ناوی " USS Ronald Reagan " فڕیبوو .
بە گوێرەی بەیاناتی ئەرتەشی ئەمریکا ، لە سیستەمی ئەم فڕۆکەیەدا کێشەی تەکنیکی درووست بووە و بوەتە هۆی کەوتنە خوارەوەی لە زەریادا . ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری " یابان " ئۆسامۆ کۆساکایی بۆ ئاگاداری چاپەمەنییەکان ڕایگەیاند : کە هەر دوو فڕۆکەوانی ئەم فڕۆکەیە خۆیان بە کورسی فڕۆکەکەوە بەستوەتەوە کە خۆیانی پێ هەڵدەدەن و توانیویانە خۆیان ڕزگار بکەن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە