پەیامی کورد.... فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب دیسان بوردمان کرا
كه‌مێك پێش ئێستا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ی 10ی 2023، سوپای ئیسرائیل جارێكی تر بۆردومانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حه‌له‌بی له وڵاتی سووریا كرد.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له ڕاگه‌یاندنراوێكدا بڵاوی كرده‌وه كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سوپای ئیسرائیل بۆردومانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حه‌لبی كرد، به‌هۆیه‌وه زیان به‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وتووه، به‌ڵام زانیاریی له‌باره‌ی زیانی گیانیی نه‌زاندراوه و فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش له‌كار كه‌وتووه.
ئاشكرا كراوه كه سێ رۆژ پێش ئێستا فڕۆكه‌خانه‌كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كراوه‌ته ئامانج و بۆردومان كرا، به‌هۆیه‌وه هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كه له كار كه‌وتووه و ئه‌مه چواره‌مین جاره كه ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆردومان بكرێت.
له دوای هێرشه گه‌وره‌كه‌ی حه‌ماس بۆ قوڵایی ئیسرائیل، سوپای ئیسرائیل وێڕای به‌رده‌وامیی بۆردومانی كه‌رتی غه‌ززه، چه‌ند جارێك بۆردومانی نه‌یاره‌كانی له سووریا و لوبنان كردووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە