هەڵوێستی عێراق لە سەر بوردمانی مووشەکی فڕۆکەخانەی هەولێر

هەڵوێستی عێراق لە سەر بوردمانی مووشەکی فڕۆکەخانەی هەولێر

پەیامی کورد ... هەڵوێستی عێراق لە سەر بوردمانی مووشەکی فڕۆکەخانەی هەولێر

 

دوابەدوای ئەوەی شەوی ڕابردوو چەند مووشەکێک لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبی و لە نزیک مووسڵەوە ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر کرا، ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی لەوبارەوە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند فەرمانی دەستبەسەر کردنی بەرپرسی ئەمنی ئەو ناوچەیەی مووسڵ دەرکراوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئێوارەی چوارشەممە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، گرووپێکی تیرۆریستی بە مووشەک پارێزگای هەولێریان بە ئامانج گرت، کە لەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیاوە هاوێژراون و مووشەکەکان لە باکووری رۆژئاوای شاری هەولێر لەنزیک چەند گوندێک کەوتوونەتە خوارەوە".

 

ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق راشیگەیاندووە کە دوو مووشەک لە نزیک خێوەتگای حەسەن شام کەوتوونەتە خوارەوە، ئەو مووشەکانە لە دۆڵی تەرجلەی نزیک قەزای حەمدانییە لە پارێزگای نەینەواوە هاوێژراون و ئاماژە بە هیچ زیانێک نەکراوە،.

 

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە "هەروەها ئەو ئوتومبێلەی مووشەکەکانی لەسەر هاوێژراوە، سووتێنراوە، سەبارەت بەم کردەوەیە، فەرمانی دەستبەسەرکردن بۆ فەرماندەی ئەو هێزە دەرچووە، کە بەرپرسە لەو ناوچەیەی ئەو مووشەکانەی لێیەوە هاوێژراون و لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەستی پێکردووە، دواتر لە تەواوی زانیارییەکان ئاگادارتان دەکەینەوە".

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە