پەیامی کورد ... فەرماندەی حەفازەت ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە لایەن ئێران ەوە دەست بەسەر دەکرێت و دوو بەرپرسی پلە باڵای ئەمنیش لە ترسی گیانیان بۆ دەرەوەی ووڵات هەڵدێن
دەستبەسەرکردنى فەرماندەى "حەفازەتى سوپاى پاسداران" بە تۆمەتى سیخووڕی.. هەڵاتنى دوو گەورە بەرپرسى ئەمنی کۆمارى ئیسلامى بۆ دەرەوەى ووڵات
بە پێى ڕاپۆرتى کەناڵى تلێگرامى "عماریون"ـى سەر بە سوپاى پاسداران، عەلى نەسیرى فەرماندەى حەفازەتى " پاراستن " ئەم ناوەندە بە تۆمەتى سیخوڕى دەستبەسەر کراوە.
ئەم کەناڵە تلێگرامییە باسى هەڵاتنى دوو بەرپرسى گەورەى ئەمنیەتیشى کردووە بۆ دەرەوەى ووڵات دواى بیستنى هەواڵى دەستبەسەرکردنى ئەو فەرماندەیەى حەفازەت!
ئەم ڕاگەیاندنەى سەر بە سوپاى پاسداران، بە ناوردنى مردنی دوو پسپۆڕە ئاسمانییەکەى سوپا لە ژێر ناوى "تیرۆر"، دەستخستن و چوونە ناو پلەباڵاکانى ئیتلاعات و پاراستنی سوپاى پاسدارانی بە "چارەنووسێکى تۆقێنەر" ناو بردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە