فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی لە سامرا کوژرا

فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی لە سامرا کوژرا

پەیامی کورد … فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی لە سامرا کوژرا

 

دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ فەرماندەیەكی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە شاری سامەرای باكووری بەغدا كوژرا.

 

دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ هەواڵی كوژرانی حەسەن خەلیفە ئەسەدی فەرماندەی فەوج لە لیوای ٣١٤ی میلیشیاكانی حەشد بڵاو كردەوە، لەگەڵ كوژرانی چەكدارێكی تری حەشد بە ناوی راسم حجامی لە سامەرا.

 

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو،هەردوو فەرماندەكە و چەكدارەكەی حەشد لە میانی ڕووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا كوژراون.

 

جێی ئاماژه‌یه‌ تا ئێستا چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەكانی باكوور و ناوەڕاستی عێراق بەردەوامن لە چالاكیە تیرۆریستییەكانیان و ڕۆژانە لەگەڵ چەكدارانی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە