ناسنامەی سەرکردە کوژراوەکەی حەشدی شەعبی ئاشکرا کرا

ناسنامەی سەرکردە کوژراوەکەی حەشدی شەعبی ئاشکرا کرا

پەیامی کورد... ناسنامەی سەرکردە کوژراوەکەی حەشدی شەعبی ئاشکرا کرا

لە ئاکامی بۆردومانێك، ئەبو تەقوا سەعیدی، فەرماندەی سەربازیی بزووتنەوەی نوجەبا لە بەغدا کوژرا.


بۆردومانەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدرا و بارەگایەکی گروپە شیعەکانی سەر بە ئێرانی لە نێو کۆمەڵگەی فەرمانگەکانی وەزارەتی ناوخۆ کردە ئامانج.

ئەبو تەقوا، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبیش بووە، و میدیای گروپە شیعەکانی سەر بە ئێرانیش بڵاویکردەوە، لە بۆردومانەکەدا دوو سەرکردەی حەشدی شەعبی کوژراون و شەش چەکداری دیکەش بریندار بوون.

گروپە شیعەکانی عێراق بە پاساوی تۆڵەکردنەوەی خەڵکی غەززە، ناوبەناو پێگە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا بۆردومان دەکەن و لە ڕێی درۆنیشەوە هیرشە دەکەنە سەر ئیسرائیل.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە