پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە بڕیاری ئەمریکا لە سەر دەرچوونی سەربازەکانیان لە سووریا زۆر بە داخەوەیە . .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئێمانۆئێل ماکرۆن ، سەرۆککۆماری فەڕەنسا ، ڕایگەیاند کە ئەو لە دڵەوە لە بڕیارەکەی ویلایەتەیەکگرتووەکان بۆ دەرچوونی هێزەکانی سەربازی لە سووریا زۆر بە داخەوەیە .
ماکرۆن لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆککۆماری چاد ووتی : سەبارەت بە بابەتی هاوپەیمانانی ئەمریکایی ئێمە من لە ناخەوە لە بڕیارێکی وەها لە سەر سووریا بە داخەوەم .
سەرۆککۆماری فەڕەنسا هەروەها جەختی کردەوە کە هاوپەیمان بوون بە مانای " شەڕ کردنی شان بە شانە " . ماکرۆن هەروەها ووتی : " هاوپەیمانی دەبێ جێگای باوەڕ و متمانە بێ و لە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی دیکە کار بکات "
کۆشکی سپی لە ڕۆژی ١٨ی دێسەمبەر ڕایگەیاند کە ویلایەتەیەکگرتووەکان دەرچوونی هێزەکانی خۆی دەست پێکردووە ، بەڵام سەرکەوتن لە بەرامبەری داعشدا بە مانای کۆتایی پێ هاتنی هەبوونی هاوپەیمانی نییە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە