پەیامی کورد... فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی ئه‌مریكا له ئاسمانی كۆریای باشور تێكشكا
سوپای ئه‌مریكا تێكشكانی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی وڵاته‌كه‌ی له ئاسمانی كوریای باشور و رزگاربوونی فرۆكه‌وانه‌كه‌ی راگه‌یاند.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، فڕۆكه‌كه له جۆری F-16 بووه‌و به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ئاوی كه‌ناره‌كانی خۆرئاوای كۆریای باشوور كه‌وتوه‌ته خواره‌وه‌و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ش رزگاری بووه.
سوپای ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس بڵاویكردەوە:"هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ش كێشەی تەكنیكی بووە".
ئەمەش یەكەمینجار نییە و تا ئێستا بەم رووداوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سێ فڕۆكەی هێرشبەری ئەمریكا كەوتوونەتە خوارەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە