پەیامی کورد... هاكان فیدان هۆشداری توند دەداتە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان
وەزیری دەرەوەی توركیا هۆشداری دەداتە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و ڕایدەگەیەنێت: ئەو پەیوەندییە یەكێتی لەگەڵ پەكەكە یەكێتی خستووەتە ڕێزی دووژمنانەوە.
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا هۆشداری دایە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و جەختی لەوە كردەوە كە توركیا ناچارە لەم بارەیەوە هەنگاوی زیاتر بنێت.
وتیشی: ماوەیەكی زۆرە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە پەیوەندییەكی نزیكدایە لەگەڵ پەكەكە و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی كە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە ڕێزی دووژمنانەوە جێ بگرێت.
وەزیری دەرەوەی توركیا ڕاشیگەیاند كە پێویستە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان سنوورێك بۆ پەیوەندییەكانی لەگەڵ پەكەكە دابنێت و بەو شێوەیە بەردەوامی دا بە قسەكانیداو وتی: هەندێكجار هەوڵ دەدەن هەندێك ئیش بكەن كە بە ڕواڵەت ئێمە ڕازی بكەن، بەڵام دەبینین كە نییەتی وازهێنانیان نییە. ئەوەمان بۆ سەركۆماریش باس كردووە. لە ئەنجامدا ئەوەمان وەك سیاسەتێكی فەرمی گرتە بەر و گەمارۆمان خستە سەریان. لە ئێستادا بە شێوەیەكی زۆر جددی گواستنەوەی ئاسمانی سلێمانی'مان سنووردار كردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە