پەیامی کورد... یه‌كێتی ئه‌وروپا ئیدانه‌ی سووتاندنی قورئان ده‌كات
یه‌كێتی ئه‌وروپا سووتاندنی قورئانی ره‌تده‌كاته‌وه و به گێچه‌ڵپێكردنێكی ئاشكرا ناوی ده‌بات، هاوكات ئیدانه‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی سوید له به‌غدا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ی ته‌مووزی 2023، یه‌كێتی ئه‌وروپا له راگه‌یه‌ندراوێكدا سووتاندنی قورئانی ره‌تده‌كاته‌وه و رایگه‌یاند، "گێچه‌ڵپێكردنێكی ئاشكرایه"، هاوكات جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، سووتاندنی قورئانی پیرۆز و هه‌ر كتێبێكی دیكه‌ی ئاسمانی به لای یه‌كێتییه‌كه‌وه قبووڵكراو نییه.
یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له‌پاڵ سووتاندن و بێڕێزیكردن به‌رامبه‌ر به پیرۆزییه‌كان، هاوكات هه‌ر جۆره ره‌گه‌زپه‌رستی و هه‌ر شێوه‌یه‌كی رقلێبوونه‌وه‌ی بیانییه‌كان ناو خاكی ئه‌وروپا ره‌تده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی كاردانه‌وه‌كان به‌رامبه‌ر به سووتاندنی قورئانی پیرۆز داوای دانبه‌خۆداگرتن و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه ده‌كات.
یه‌كێتی ئه‌وروپا جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، سووتاندنی قورئانی پیرۆز له جه‌ژنی قورباندا كه به لای موسڵمانه‌وه جه‌ژنێكی گرنگه، بۆیه كاردانه‌وه‌كانیان به‌رامبه‌ر به‌و بێڕێزیكردنهیش گرنگه. هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتوانی خۆی بۆ ئازادی راده‌ربڕین و بیروباوه‌ڕ نیشانداوه و داوای لێكتێگه‌یشتنی زیاتری كردووه.
رۆژی 28ی حوزەیرانی 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوی (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، "قورئانی پیرۆز"ی سووتاند. ئه‌و ره‌فتاره لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سوێدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.
دوای ئەو رووداوە، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 29ی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی سوێدی لە بەغدا بانگهێشتکرد و "نامەیەکی تووندی ناڕەزایەتی" پێدا بەهۆی "مۆڵەتدانی دەسەڵاتدارانی شاری ستۆکهۆڵم بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن ئەو پەنابەرە عێراقییەوە."
هەڵوێستەکەی ئەو پەنابەرە عێراقییە، لە عێراق و وڵاتانی دیکە کاردانەوەی توندی بەدواداهات، لە سەرکۆنەکردن و بانگکردنی باڵیۆزانی سوێد بەتایبەت لە وڵاتانی عەرەبی و ناڕەزایەتی دەربڕین خۆی بینییەوە، بەڵام لە عێراق توندترین هەڵوێست روویدا و خۆپێشاندەران ئێوارەی پێنجشەممە چوونە نێو باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە