پەیامی کورد... هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا كەمیكردوە
ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمەریکا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا گەیشتە 230 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
بە پێی ههواڵێكی شهفهق نیوز ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمەریکا ڕایگەیاندوە، تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە 9 وڵاتەوە گەیشتووەتە 6 ملیۆن و 63 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمەش بە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو 283 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە.
ئاماژهی بهوهشكرد، هەفتەی ڕابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 230 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، کە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر کەمیکردووە كە هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 469 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە.
باس لەوەشكراوە، زۆربەی داهاتی نەوتی ئەمەریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە کەنەدا بووە، بە ڕێژەی 3 ملیۆن 856 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە دوای ئەویش مەکسیک دێت بە ڕێژەی 913 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، پاشان سعودیە بە ڕێژەی 384 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، پاشان نەیجیریا بە ڕێژەی 248 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
بەگوێرەی ئیدارەی ئیدارەی ئەو وڵاتە، بڕی هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ئیکوادۆرەوە بە تێکڕا گەیشتووەتە 207 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە لیبیاشەوە بە ڕێژەی 89 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا،لە کۆڵۆمبیاشەوە بە تێکڕا 70 هەزار بەرمیل و لە بەرازیل بە ڕێژەی 66 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە