بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بڕیارنامه‌یه په‌سه‌ند بكرێت ده‌بێ 9 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌نگی پێبده‌ن و پێویستیشه هیچكام له ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ده‌نگی نه‌رێنیی پێنه‌ده‌ن، واته وڵاتانی چین و رووسیا و ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا.
سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیارنامه‌یه‌ك له دژی ئێران خستوویانه‌ته به‌رده‌م ئه‌م ئه‌نجومه‌نه، كه ئامانج لێی تاوانبار كردنی ئێرانه به هۆی ناردنی موشه‌ك بۆ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن.
وڵاتانی ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا له بڕیارنامه‌كه‌دا خوازیارن تاران به تاوانبار بناسرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه رێگه‌ی له حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن نه‌گرتووه له‌وه‌ی ده‌ستیان به موشه‌كه‌كانی درووستكراوی ئێران رابگات.
ئه‌م سێ وڵاته‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌روه‌ها له ره‌شنووسه‌كه‌دا خوازیاری ئه‌وه‌ن كه گه‌مارۆكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌باره‌ت به یه‌مه‌ن درێژ بكرێنه‌وه و هه‌روه‌ها گه‌مارۆی ئامانجدار له دژی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك له ئاست به‌كارهێنانی موشه‌كی بالستیك له یه‌مه‌ن بێته كایه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە