پەیامی کورد ... هەواڵگریی عێراق لە ١٠ مانگدا ١١ هەزار کەسی دەستبەسەر کردووە
هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٤ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بڵاویكرده‌وه: له ماوه‌ی ١٠ مانگی رابردوو‌دا ١١ هه‌زار كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه.
ئه‌بو عه‌لی به‌سری، به‌ڕێوه‌به‌ری شانه‌ی (القصور) لە هه‌واڵگری عێراق ڕایگەیاند: له ماوه‌ی ١٠ مانگی رابردوو‌دا توانیومانە، نزیكه‌ی ١١ هه‌زار داواكراو و تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ین.
به‌ڕێوه‌به‌ری شانه‌كه‌ی هه‌واڵگری عێراق زیاتر گوتی: دەستگیركراوەكان تۆمەتباربوون به كرده‌وه‌ی تیرۆرستی، تاوانی كوشتن، ساخته‌كاری، گێچەڵی ئه‌لیكترۆنی و مادده هۆشبه‌ره‌كان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە