وەزارەت گواستنەوەی عێراق، لەبارەی داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانی هۆشداری دەداتە تورکیا و هەڕەشەی ئەوە دەکات ئەگەر سووربن لەسەر ئەو بڕیارە ئه‌وا فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق به‌ڕووی گه‌شته‌كانی هێڵه ئاسمانیه‌كانی توركیا دادەخات.
تاهیر عه‌بدولڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، ڕایگه‌یاند: له دوای ئه‌وه‌ی حكوموتی توركیا بڕیاری دا ڕێگه نه‌دات گه‌شتی هیچ وڵاتێك له فڕۆكه‌خانه‌كانیه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی وه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌نجامبدرێت حكومه‌تی عێراق له‌ڕێگای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی خۆیه‌وه باڵوێزخانه‌ی توركیای ئاگاداركردۆته‌وه به‌پێی ڕێككه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وه ئه‌و ڕێكه‌وتننامه دوو قۆڵه‌یه‌ی له‌نێوان توركیا و عیراقدا هه‌یه مامه‌ڵه‌ی هاوشێوه بكات چۆن توركیا فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیان خستۆته ژێر گه‌مارۆوه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراقیش به‌نیازه ئه‌گه‌ر بۆی بكرێت فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراق به‌ڕووی گه‌شتی هێڵه ئاسمانیه‌كانی توركیا دابخات.
تاهیر ڕاشیگه‌یاند: هیوادارین عێراق فڕۆكه‌خانه‌كانی به ڕووی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی توركیا دابخات وه‌ك فشارێك له‌سه‌ر ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی.
تاهیر عەبدوڵلا ئەوەشی ڕاگەیاند کە تا ئێستا ئه‌وه نه‌چۆته بواری جێ به‌جێ كردن و ته‌نها له‌ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه بووه، چونكه ناتوانرێت پێشبینی بكرێت ئایا حكومه‌تی عیراق ئه‌و بڕیاره جێ به‌جێ ده‌كات یاخود نا؟
گووتیشی ئێمه ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر بتوانێت جێ به‌جێی بكات بۆ ئه‌وه‌ی توانا و هێز و پێگه‌ی عیراق پیشان بدات، به‌ڵام به دووری ده‌زانین حكومه‌تی عیراقی بتوانێت بڕیارێكی له‌وجۆره بخاته بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه چونكه عیراق ناتوانێت ئه‌و بڕیاره جێ به‌جێ بكات وه توركیاش هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی مامه‌ڵه ده‌كات
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە