هێرشی مووشەکی کرایە سەر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی

هێرشی مووشەکی کرایە سەر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی

پەیامی کورد … هێرشی مووشەکی کرایە سەر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی

ئەمشەو هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی راگەیەندراوێكی لەبارەی هێرشەكەی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بۆ سەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار بڵاو كردەوە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رای گەیاندووە كە میلیشیا لەیاسا دەرچووەكان لە ڕێگەی هەڵدانی پێنج مووشەكەوە هەوڵی كردنە ئامانجی بنكەی سەربازیی ئاسمانیی عەین ئەسەدیان داوە لە سنووری پارێزگای ئەنبار.

راگەیەندراوەكە ئاماژەشی بەوە كردووە كە كاتژمێر 6:45ی ئەم ئێوارەیە، مووشەكەكان لە دووری دوو كیلۆمەتری بنكە سەربازییەكە كەوتوونەتە خوارەوە و ئەگەری هەبووە زیانی گەورە بەهاووڵاتییانی ئەنبار بگەیەنێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە