پەیامی کورد … هێرشێکی مووشەکی کرایەسەر ناوچەی سەوز
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، ناوچەی سەوزی بەغداد ڕووبەڕووی هێرشێکی مووشەکی بووەتەوە.
لەمبارەیەوەو لە ڕاگەیەندراوێکدا شانەی ئەمنی عێراق ئاشکرایکرد: هێرشەکە بە دوو مووشەکی جۆری کاتیۆشا بووە و یەکێکیان بەرلەوەی بکەوێتەخوارەوە تەقێنراوەتەوە، مووشەکی دووەمیان لە ناو مەیدانی بۆنەکانی ناوچەی سەوز کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە دوو ئۆتۆمبێلی مەدەنی بەرکەوتوون.
ئاماژەی بەوەش كردووە: هێزە ئەمنییە عێراقییەکان لەو ناوچەیە بڵاوبوونەتەوە و لێکۆڵینەوە لە شوێنی ئاراستەکردنی مووشەکەکان دەکەن.
شایەنی باسە لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردووشدا لە دوایین هێرشدا ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرایە ئامانج و هێرشەکە لەڕێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە