هێرشێکی دیکەی مووشەکی کرایە سەر دوو فڕۆکەخانەی سوریا

هێرشێکی دیکەی مووشەکی کرایە سەر دوو فڕۆکەخانەی سوریا

هێرشێکی دیکەی مووشەکی کرایە سەر هەردوو فڕۆکەخانەی سەربازیی شەعیرات و زەمیر لەسوریا، ئەمریکاش رەتیدەکاتەوە، کە هێزەکانی ئەوان هێرشەکەیان ئەنجامدابێت.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی سەر بەحکومەتی سوریا و راگەیاندنەکانی حزبوڵای لوبنانی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، هێزی بەرگریی ئاسمانی سوریا بەرپەرچی هێرشێکی مووشەکییان داوەتەوە کە فڕۆکەخانەی شەعیرات لەحمس و فڕۆکەخانەی زەمیریان لە نزیک دیمەشق کردبووە ئامانج.

ئئاشکراشکراوە، کە لەو هێرشەکەدا شەش موشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی شەعیرات و سێ موشەکیش ئاراستەی فڕۆکەخانەی زەمیر کراوەو پێش ئەوەی ئامانجەکانیان بپێکن خراونەتەخوارەوە.

لای خۆشییەوە ئێریک پاهۆن وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رەتیکردەوە، کە وڵاتەکەی هیچ پەیوەندییەکی بەو هێرشەوە هەبێت و جەختیشیکردەوە، کە لەئێستادا هیچ چالاکییەکی سەربازیی ئەمریکا لەو ناوچەیەدا نییە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە