هەسەدە و سوپای سووریا بۆردوومانکران

هەسەدە و سوپای سووریا بۆردوومانکران

پەیامی کورد     ...   سوپای تورکیا و هاوپەیمانەکانی لە ئۆپۆزسیۆنی سووریا پابەندی ئاگربەستی نێوان تورکیا و رووسیان نابن و بەرەبەیانی ئەمڕۆش گوند و ناوچە سنوورییەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدە و سوپای سووریایان بۆردومانکردوە.
بە گوێرەی هەواڵی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ  ، بۆردوومانەکانی ئەم بەیانییە لە هەردوولای شەڕەکە  قوربانی لێکەوتوەتەوە و بە دیاریکراوی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە بۆردومانکردنی شەڕڤانانی هەسەدە و سوپای سووریا نەوەستاو.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەگەڵ بڵابوونەوەی هێزەکانی حکومەتی سووریا بەناوچەکانی تل تەمەردا، بەڵام لە ئێستادا هێزەکانی نزیک لە تورکیاش لە دووری 10 کیلۆمەتر لە دەرەوەی شارەکەدا جێگیربوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە