پەیامی کورد ... سەرچاوە سوورییەکان لە ئۆپراسیۆنی سوپای سووریا دژی هێزەکانی سەر بە ئەمریکا لە ڕەققە هەواڵیان دا.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، سوپای سووریا ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاوی دژی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە ڕەقە دەست پێکردووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی سوپای سووریا بە پاڵپشتی شەڕکەرەکانی سووریا و ڕووسیا ٣ کیلۆمەتر پاشەکشەیان بە هێزەکانی هەسەدە کردووە.
لە لایەکی دیکەەوە کەناڵی مەیادین لە هێرشی ئاسمانی ئەمریکا لە ناوچەی هور جریات هەواڵی دا.
هاوکات سانا باس لە بەردەوام بوونی خۆپیشاندانەکان دژی هێزەکانی هەسەدە لە دێرەزۆر دەکات.
سەرچاوە خۆجەییەکانی سووریا ڕایانگەیاند: هێزەکانی هەسەدە هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەران لە دەڤەری باکووری ڕۆژاوای دێرەزۆر و تەقەیان لێیان کردووە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە عەلی عەبدوڵڵا ئەیووب وەزیری بەرگری سووریا ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی سووریا ئامادەی کۆنترۆڵ کردنەوەی ئەو ناوچانەن کە لە کۆنترۆڵی دەوڵەت نین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە