پەیامی کورد ... ٢ ههزار چەکداری داعش خۆیان ڕادەستی شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکرات کردووه.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هاوار نیوز ، لەگوندی باغۆز ٢ ههزار چەکداری داعش بەزیاتر لە 10 ئۆتۆمبێلى بارههڵگر خۆیان ڕادەستی هێزەکانی سووریای دیموکرات کردووە.
سهرچاوهیەكى سهربازى ڕایگەیاندووە، لەگەڵ كهمبوونهوهى ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش و زۆربوونی فشارەکان لەسەریان، بەردەوام چەکدارەکان خۆیان ڕادەستی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکەن.
هێزەکانی سووریای دیموکرات کە زۆرینەی لەهێزە کوردییەکان پێکهاتوە، لەرۆژی دو شەممەوە ئۆپەراسیۆنەکانی خۆیان ڕاگرتووە، بەڵام بەردەوام خێزان و کەسوکاری چەکدارانی داعش و هاووڵاتیانی مەدەنی ناوچەکە بەجێدەهێڵن.
هێزەکانی سووریای دیموکرات دوێنێ رایانگەیاند، هێشتا ژمارەیەک لەهاووڵاتی سڤیل لەدەستی داعشدا ماون ئەوەش وایکردووە هێرشەکانیان خاوبوونەوەیەک بەخۆوە ببینێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە