فڕۆکەکانی ئیسرائیل دیمەشقیان بوردمان کرد

فڕۆکەکانی ئیسرائیل دیمەشقیان بوردمان کرد

وەزارەتی بەرگریی سووریا ئاشکرایکرد ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ناوچەی زەینبیەی دیمەشقی پایتەختی سووریایان بۆمبباران کردووە.

ئەمشەو ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٤ دەنگی تەقینەوەی گەورە لە ناوچەی زەینەبییەی دیمەشقی پایتەختی سووریا بیسترا، وەزارەتی بەرگری سووریا ڕایگەیاند "فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ناوچەی زەینبیەیان بۆمبباران کردووە".

سوپای ئیسرائیل و میدیاکانی ئیسرائیل لەم بارەوە هیچ زانیارییەکیان بڵاو نەکردووەتەوە، ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان نووسیویەتی "پێدەچێت کەس یان کەسانێکی سەر بە ئێران یان هێزەکانی سەر بە ئێران کرابێتنە ئامانج، لەبەر ئەوەی ئەو شوێنانەی کە سەر بە ئێرانن لەو گەڕەکە جێگیرکراون".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە