پەیامی کورد ... فڕۆکەکانی تورکیا کوێستانەکانی برادۆستیان بوردمان کرد
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٥ی تەشرینی یەکەم دوو فڕۆکەی شەڕکەری سوپای تورکیا چەند ناوچەیەکی برادۆستیان بەچڕی بۆردومان کرد.
بە پێی زانیارییەکان ئەو دوو فڕۆکەیەی تورکیا هەریەکە لە کوێستانەکانی (سنین و گوندی بێرکم) کرە ئامانج و بۆردومانیان کرد.
بەپێی بەدواداچوونەکان، جگەلە زیانی ژینگەیی و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ دانیشتووانی ناوچەکە، زیانی گیانی نەزانراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە