بومەلەرزەیەکی بەهێز مەغریبی هەژاندەوە

بومەلەرزەیەکی بەهێز مەغریبی هەژاندەوە

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 پلە بە پێوەری رێختەر باکووری مەغریبی هەژاند.

پەیمانگای جیۆفیزیای مەغریب بڵاویکردەوە، بومەلەرزەکە درەنگانی شەو روویداوە و لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی باکوور هەستیپێکراوە.

بومەلەرزەکە ترسێکی زۆری لەناو هاوڵاتییانی ناوچەکەدا لێکەوتووەتەوە و بەشێکیان ماڵەکانی خۆیان چۆڵکردووە.

لە 8 ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو بومەلەرزیەک بە گوڕی 7 پلە بە پێوەری رێختەر ژمارەیەک شاری مەغریبی هەژاند و بەهۆیەوە دوو هەزار و 960 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە شەش هەزار کەسیش برینداربوون، جگە لەو زیانە ماددەی گەورەیەی لە کارەساتەکە کەوتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە