پەیامی کورد... بومەلەرزەیەکی بەهێز باکووری کوردستانی هەژاندەوە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگای مالاتیای لە باکووری کوردستانی هەژاند.
دەستەی كارەسات و بەهاناوەچوونی تورکیا بڵاویکردەوە، “کاتژمێر 12:04 خولەکی ئەمڕۆ بە کاتی ناوخۆی تورکیا بومەلەرزەیەک لە پارێزگای مەلاتیای رۆژهەڵاتی وڵاتەکە روویداوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “گوڕی بومەلەرزەکە 5.6 پلە بە پێوەری رێختەر لە قوڵایی 6.69 کیلۆمەتر روویداوە”.
تا ئێستا میدیاکانی ئەو وڵاتە هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زەرەر و زیانەکانی بومەلەرزەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە