فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی ئیسرائیل دەڵێت لە داھاتوویەکی زۆر نزیکدا دەستیان دەگاتە سەرجەم سەرکردەکانی حەماس.
ھرتسی ھالیڤی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ماوەی شەش مانگە شەڕ لە دژی حەماس لە کەرتی غەززە بەردەوامە و تا ئەو کاتەشی یەک چەکداری بزوتنەوەی حەماس لەو شارە بمێنێت شەڕ ھەر بەردەوام دەبێت و تەنھا چەکدارێک لە ھیچ شوێنێکی غەززە بە جێناھێڵن، جەختیشیکردەوە، ئامانجی سەرەکییان ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان کە لە ژێر دەسەڵاتی حەماسدان و تائێستا دەستبەسەرکراون.
وتیشی، پلانی تایبەتیان داڕشتووە بۆ کۆتایی ھێنان و لەناوبردنی یەکجاری بزووتنەوەی حەماس و لەو چوارچێوەیەشەدا زانیاری و بەڵگەی پێویست کۆکراوەتەوە بۆئەوەی لە داھاتوویەکی زۆر نزیکدا دەستیان بگاتە سەرجەم سەرکردەکانی حەماس.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە