ژەنراڵ گادی ئایزنکۆت بەرپرسی یەکینەکانی پاراستنی ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند دەستپێکی شەڕ لە ساڵی داهاتوو لە نێوان ووڵاتەکەیان و حزبۆللای لۆبنان ، سووریا و کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر نزیکە .
ئایزنکۆت ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ئەپریل بە توڕە ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیلیان ووتوە : گەورەترین هەڕەشەی سەربازی کە ئیسرائیل تەهدید دەکات لە جیبهەی باکوور یانی " لە لایەن ئێران ، سووریا و لۆبنانەوە یە .
هەروەها ووتی : ئەمساڵ ئەگەری ڕوودانی شەڕێکی زۆر گەورە لە لۆبنانە لەگەڵ حزبۆللا .
بە پێی ووتەکانی ئەو بە هۆی ڕوودانی ئەم شەڕەوە ، هەموو ژێرخانەکانی حزبۆللا لە بەیرووت تاکوو ڕۆژهەڵاتی لۆبنان وێران دەکرێت وئەو بینایە بەرزانەی کە ئەندامانی حزبۆللای لۆبنان لەوێ نیشتەجێن بە تەواوی لە ناو دەچن .
بەرپرسی یەکینەکانی پاراستنی ئەرتەشی ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاند هەزاران هەدەف لە لۆبنان ناسێنراون و توانای سەربازی ئیسرائیل بە پێی ئاخرین شەڕ لەگەڵ حزبۆللای لۆبنان لە ساڵی ٢٠٠٦ دا حەفت بەرابەر زیادی کردووە و وێنەکانی وێرانییەکان بە پێی ئەم شەڕەوە زۆر بێ سابێقە دەبێت .
شەڕکەرەکانی ئیسرائیل تاکوو ئێستا چەندین جار کۆگاکانی چەکی ئێرانیان کە لە بن کۆنترۆڵی حزبۆللای لۆبنانی لە سووریایە بۆمباران کردووە
هەروەها ئاماژەی بەوە کە ڕۆژنامەی " ئەلجەریدە " ی کوەیتی ڕۆژی پێنجشەمە ٢٩ ی مارچ ڕایگەیاندووە دوو فڕۆکەی شەڕکەری F35 ئیسرائیلی مانگی ڕابردوو لە ئاسمانی سووریا و عێراقەوە جوونەتە ئاسمانی ئێرانەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە