ڕووسیا : ئەمریکا پلانەکانی بۆ جێگیرکردنی چەکی بۆشایی ئاسمان پاساو دەداتەوە

ڕووسیا : ئەمریکا پلانەکانی بۆ جێگیرکردنی چەکی بۆشایی ئاسمان پاساو دەداتەوە
پەیامی کورد   ...   ڕووسیا : ئەمریکا پلانەکانی بۆ جێگیرکردنی چەکی بۆشایی ئاسمان پاساو دەداتەوە

باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە واشینتۆن ڕایگەیاند کە ئەمریکا دەیەوێت بە دروشمی ڕووس فۆبیانە ڕەوایەت بە پلانەکانی بدات بۆ چەککردنی بۆشایی ئاسمان.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە واشینتۆن ووڵامی لێدوانەکانی نوێنەرانی پێنتاگۆن ی دایەوە سەبارەت بە دەست پێشخەری ڕووسیا و چین سەبارەت بە جێگیرنەکردنی چەکی بۆشایی ئاسمان و ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا درووشمی ڕووسۆفۆبی بەکاردەهێنێت بۆ پاساوهێنانەوە بۆ پلانەکانی بە میلیتاریزەکردنی بۆشایی ئاسمان.
باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە واشینتۆن بیری هێنایەوە کە ئەوە واشینتۆنە کە بە پشتیوانی هاوپەیمانەکانی ساڵانێکە ڕێگری لە پەرەپێدانی بەڵگەنامەیەکی یاسایی نێودەوڵەتی تەواو پابەندکەر لەم بوارەدا دەکات.
لە بەیاننامەکەی ئەم باڵیۆزخانەیەدا هاتووە : ڕووسیا و چین ساڵانێکی زۆرە پێشەنگی جیهانن لە ئامادەکردنی ڕێوشوێنی هەمەلایەنە بۆ ڕێگریکردن لە گۆڕینی بۆشایی ئاسمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری، لەوانە قەدەغەکردنی جێگیرکردنی هەر جۆرە چەکێک لە بۆشایی ئاسمان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە