پەیامی کورد... جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پەیامێکی توند ئاراستەی ئەمریکا دەکات
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ڕیابکۆف ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ - ٤ - ٢٠٢٢ لە لێدوانێکی خۆیدا باسی بارودۆخی ئێستای ڕووسیا دەکات.
لەمبارەیەوە ڕیابکۆف دەڵێت: "هەوڵەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ خاوکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی ڕووسیا لە ئۆکراینا بێسوودە".
هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەمریکا ئامادەیە بەرژەوەندی کۆمپانیاکانی خۆی بکاتە قوربانی کە پێگەیەکی سەرەکییان لە وەبەرهێنان لە ئابووری ڕووسیادا هەیە.
شایەنی باسە ڕووسیا بەردەوام دەبێت لە بۆردوومانکردنی هەر کەرەستەیەکی سەربازی کە لەلایەن ئەمریکا یاخود یەکێتی ئەورووپا بۆ ئۆکراینا ڕەوانە دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە