به‌پێی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، ئێران رێره‌وێكی نهێنی به‌رێوه‌ده‌بات كه به‌كاریده‌هێنێت بۆ پڕكردنی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له چه‌ك.
رۆژنامه‌كه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل كردوه‌و ئه‌وان وتویانه، ئێستا ئێران ده‌یه‌وێت كه‌ناری خۆرئاوای فه‌له‌ستین بكاته (تۆپه‌ڵه ئاگرێكی نوێ) له شه‌ری درێژخایه‌نی نێوان خۆی و ئیسرائیل.
ماسیۆ لیڤیت، به‌ڕێوه‌به‌ری دژه‌تیرۆر له په‌یمانگای واشنتن توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئێران ئاماده‌كردوه كه چۆن رێگایه‌كی گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ پرچه‌ككردنی كه‌ناری خۆرئاوای فه‌له‌ستین له چه‌ك، رێگه‌كه‌شی له عێراق و سوریا و ئوردن و لوبنانه‌وه گرتوه‌ته‌به‌ر و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بانده تاوانكارییه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك به‌كارهێناوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە