نیویۆرك تایمز: کەم ئاوی هاوینێکی سەخت بەرەوڕووی عێراق دەکاتەوە

نیویۆرك تایمز: کەم ئاوی هاوینێکی سەخت بەرەوڕووی عێراق دەکاتەوە

پەیامی کورد … نیویۆرك تایمز: کەم ئاوی هاوینێکی سەخت بەرەوڕووی عێراق دەکاتەوە

 

رۆژنامەی نیویۆرك تایمز ڕاپۆرتێكی لەبارەی خۆپیشاندانەكانی دوێنێی عێراق بڵاوكردەوە كە لەژێر دروشمی "كێ كوشتمی؟" بەرێوەچووە جەخت لەوەش دەكاتەوە جگە لە هەڵمەتەكانی تیرۆر هۆكاریتر هەن بۆ ئەوەی هاوین خۆپیشاندان و بێهیوایی لە عێراق بەرەو پەرەسەندن بڕۆن.  

 

 

رۆژنامەكە لە راپۆرتێكدا باس لەوە دەكات ئەوانەی تیرۆری چالاكەكان دەكەن بەقسەی خۆپیشاندەران خەڵكانی ناسراون، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشێك لەو میلیشیا چەكدارانە لە سیستمی بەرگری عێراقیدا كاردەكەن بە ئاسانی دەرباز دەبن لە لێپێچینەوە.  

 

بەۆێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامە ئەمەریكییەكە پێشبینی دەكرێت ئەم هاوینە كەم ئاوی ببێتە هۆیەكیتری پەرەسەندنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان لە عێراق بەتایبەت كە جگە لە كەمی باران كێشمەكێشی دۆسیەی ئاو هەیە لەنێوان توركیا و ئێران لەگەڵ عێراق.  

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە