وەزیری دەرەوەی ئاڵمان ڕایگەیاند که یەکێتیی ئورووپا هەوڵی بەرفراوانكردنی گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامی و به تایبەتی سپای پاسداران دەدات.
بە وتەی ئانالینا بێربووك، بەرپرسانی ئورووپا پێداچوونەوە بە درێژکردنەوەی گەمارۆکانی ئێستای دژی کۆماری ئیسلامی لەوان پیشەسازیی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکەن.
ناوبراو هیوای خواست کە هەوڵەکان بە ئامانجی بەرفراوانکردنی گەمارۆکانی هەنووکەیی دژی کۆماری ئیسلامی لە نێوان بەشێک لە وڵاتانی ئورووپایی لە ساڵی ڕابردوودا، ئەنجام و بڕیاری هاوبەشی لە ئاستی یەکێتیی ئەورووپادا بەدواوە بێت.
هەروەها ناوبراو جەختی لەوە كردەوە كە كۆماری ئیسلامی یاری بە چارەنووسی خەڵك لە ڕۆژهەڵاتی نزیك و ناوەڕاست دەكات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە