حکوومەتی کەنەدا سزای نوێی بەسەر کۆماری ئیسلامی دا سەپاند
حکوومەتی کەنەدا ڕایگەیاند لە چوارچێوەی بەپێی “ڕێوشوێنە ئابوورییە تایبەتەکانی پەیوەست بە ئێران"، سزای نوێی بەسەر حەوت كەس دا سەپاندووە.
ئەم سزایانە بریتین لە بەستنی داراییەكان، قەدەغەکردنی مامەڵەی دارایی و سنووردارکردنی گەشت کردن بۆ کەنەدا بۆ کەسانی سزادراو.
وەزارەتی دەرەوەی كەنەدا لە بەیاننامەیەكی ڕەسمی دا، جەختی لەوە كردەوە كە ئەم هەوڵە لە كاردانەوە بە سەركوت، تووندوتیژی و چالاكییە ناسەقامگیرەكانی ناوچەكە لە لایەن كۆماری ئیسلامییەوە دراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە