به‌له‌مێك له ده‌ریای ئیجه له یۆنان ژێرئاو كه‌وتووه و 25 كه‌س ڕزگار كران و ته‌رمی كه‌سێكیش دۆزراوەته‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە 29-4-2024 ده‌زگای لووتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران بڵاویكردەوە،"دره‌نگانی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو بەلەمێک لە ناوچەی دەریای ئاگیۆس ئیسیدۆرۆس لە باکووری ڕۆژئاوای کارلۆڤاسی، سامۆس له‌ژێرئاودا دۆزرایەوە و 25 کۆچبەری تێدا ڕزگار کران و تەرمێکیش دۆزراوەتەوە".
ئاماژە بەوەش دراوە،"پێشبینی دەکرێت ژمارەیەک کۆچبەریش بێسەروشوێن بن و تا ئێستا بە ته‌واوه‌تی ژمارەیان نه‌زاندراوه".
بەپێی بەدواداچونەکانی ده‌زگاكه،"ئه‌وانه‌ی ڕزگاركراون نه‌زانراوه خه‌ڵكی كام وڵاتن و کەسە کۆچكردووه‌كه‌ش تا ئێستا ناسنامه‌ی نازاندرێت".
ئەوەش خرواەتەڕوو،"پاسەوانی کەناراوەکان تەنیا بەڕێکەوت لە ناوچەکەدا بوون و لە کاتی ڕووداوەکەدا کۆچبەرەکان هیچ پەیوەندییەکیان بە ژمارە 112ـه‌وه نەکردووە".
ئەوەش هاتووە،"تا ئێستا لێکۆڵینەوە بەردەوامە و چاوەڕێ دەکرێت کە ڕزگاربووان بارودۆخیان ئاسایی بێتەوە بۆئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه زانیاری‌یان لێ وه‌ربگیرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە