پەرلەمانی عێراق داوای راگرتنی خوێندنی ئەلیكترۆنی دەكات

پەرلەمانی عێراق داوای راگرتنی خوێندنی ئەلیكترۆنی دەكات

لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق، داوای راگرتنی خوێندنی ئەلیكترۆنی لە قوتابخانە و زانكۆكان دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە 12ی ئایار، لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق، لە راگەیەنراوێكدا، داوای راگرتنی خوێندنی ئەلیكترۆنی لە عێراق دەكات، بەهۆی ئەوەی لەگەڵ خوێندنی خۆڕایی ناگونجێت.

خوێندنی ئەلیكترۆنی لە دوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە 2019وە لە عێراق دەستی پێكرد، تا ئێستا بەردەوامی هەیە، بەشێك لە قوتابخانە و زانكۆكان خوێندنەكەیان كردووە بە ئەلیكترۆنی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە