وه‌زیری نه‌وتی عێراق داوا لەسهرۆك وه‌زیران دەكات، هاورده‌ی گازۆیل لەده‌ره‌وه‌ی وڵاتەوە رابگرێت.
له نامه‌یه‌كدا کە بۆ حەیدەر عەبادی ناردووە، جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق، رایگەیاندووە، "له ساڵی (٢٠٠٣)ەوە بۆ یه‌كه‌مجاره داواده‌كه‌ین كه له‌مانگی ئایاری داهاتوودا هاورده‌ی گازۆیل رابگرین، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆی له‌مانگی نیساندا گه‌یشتۆته (17894م3 ) مەتر سێجا لە رۆژێکدا".
لعێبی جهختیشكردوەهتهوه، کە وه‌ستاندنی هاورده‌ی گازۆیل یارمه‌تی ده‌رێكی باش ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه چوونه ده‌ره‌وه‌ی دراوی قورس.
ئاشکراشیکردووە، کە تێكڕای به‌ركارهێنانی گازۆیل له‌مانگی ئازاردا (17158) م/3 بووه، توانای عهمباركردنیش (360000)م/3 ه.
هەر لەو نامەیەدا ئەوەش هاتووە، کە سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند چاڵاوگهیهك به‌هۆی روداوه‌كانی ساڵی (2014) و شه‌ڕی داعش توانای به‌رهه‌مهێنان وه‌ستا، به‌ڵام به‌توانا ته‌نكیكی ناوخۆییه‌كان توانرا به‌گه‌ڕبخرێنه‌وه و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی گازۆیل به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ (550 بۆ 600) هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق باسی لەوەشکردووە، کە له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به ته‌واوی پێداویستی ناوخۆ له ماده‌ی گازیۆل دابین بكه‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر بڕی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، كه (50%) له‌رێگه‌ی گازۆیلهوهیه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە