ساڵانە بە نزيکەی يەک مليۆن کەس بەهۆی کەمی ئاوەوە گيانلەدەستدەدەن

ساڵانە بە نزيکەی يەک مليۆن کەس بەهۆی کەمی ئاوەوە گيانلەدەستدەدەن

قەيرانی ئاو بەهۆی پیسبوونى ژينگە و گەرمبوونی جيهانييەوە لە هەڵکشاندایە، بەگوێرەی راپۆرتێکی نەتەوەيەکگرتووەکان کە لە ساڵی 2023دا بڵاوکراوەتەوە، %10ى دانيشتووانی جيهان دووچاری ئەو قەيرانە بوونەتەوە.

هەر بەگوێرەی داتاکان ¼ی دانيشتووانی جيهان کێشەی کەمی دەستگەيشتن بە ئاوی پاکی خواردنەوەيان هەيە و ساڵانەش بە نزيکەی يەک مليۆن کەس بەهۆی کەمی ئاوەوە گيانلەدەستدەدەن.

3.6 مليار کەس کێشەی نەبوونی خزمەتگوزاری پاکوخاوێنی گەياندنی ئاويان هەيە و 70%ی دانيشتووانی ئەفريقا کێشەی بەدەستهێنانی ئاوی پاکی خواردنەوەيان هەيە.

قەيرانەکە لەو وڵاتانەی کە داهاتيان کەمە قوڵتر بووەتەوە، کاريگەرييەکی بەرچاوی هەيە لەسەر خەڵکی هەژار و منداڵان.

يونسێف هۆشداریداوە لەوەی 190 مليۆن منداڵ لە 10 وڵاتی ئەفريقاوە توانای بەدەستهێنانی ئاوی پاکيان نييە.

بەگوێرەی داتاکانی وێبسايتی "EARTH.ORG"، جگە لە کيشوەری ئەفريقا 17 وڵات لە ريزی ئەو وڵاتانەدان کە بە سەختی دووچاری کێشەی کەمی ئاو بوونەتەوە لەنێوياندا قەتەر، ئیسرائیل، لوبنان، ئێران، ئوردن، لیبیا، کوێت، سعودیە، ئێریتریا، ئیمارات ، سان مارینۆ، بەحرەین، هیندستان، پاکستان، تورکمانستان ، عومان و بۆتسوانا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە