رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوە كردوە، ساڵانە ١.١٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان لە ئەوروپادا بەهۆی کێشانی تووتن و جگەرەی ئەلیتۆنییەوە تۆماردەکرێت، هەروەها ٤٢٦ هەزار و ٨٥٧ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ماددە کحولییەکانەوە تۆمار دەکرێت.
باسی لەوش كردووە، رێژەی مردنی ساڵانە لە ئەوروپا بەهۆی خواردنە لەقوتوونراوەکانی وەک گۆشت، یان دەوڵەمەندکراو بە گۆشت ١١٧ هەزار و ٢٩٠ کەس گیان لەدەستدەدەن و ٢٥٢ هەزار و ١٨٧ کەسیش بەهۆی ئەو خواردنانەوە گیانلەدەستدەدەن کە لەقوتوونراون و رێژەی خوێیان زیاترە.
هەروەها داواش دەكات، کەرتی پیشەسازی باشتر رێکبخرێتەوە، بەهۆی ئەوەی ئەو بەرهەمە پیشەسازییانە کە بە مەبەستی بازرگانی بەرهەمدەهێنرێن، بە رێژەی ٪٢٤ بەشدارن لە کۆی مردنەکان لە ئەوروپادا، کە دەبنە هۆی توشبوونی کەسەکان بە نەخۆشی و لەناویاندا نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن بە رێژەی ٪٥١.٤ و شێرپەنجە بەرێژەی ٪٤٦.٤.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەم ئامارانە مردن بەهۆی نەخۆشییەکانی وەک بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و شەکرە و بەرزی رێژەی کۆرستڕۆڵ لە خوێندا ناگرێتەوە، کە ئەوانە زیاتر پەیوەستن بە خواردنی ناتەندروست و سیستمی خۆراکی ناتەندروستەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە