کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی ئێران كۆتایی مانگی حوزەیرانی وەك وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری دیاریكرد.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی ئێران ڕۆژی 28ـی حوزەیرانی ئەم ساڵی دیاریکرد بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئەو وڵاتە.
جێگەی باسە دەبێت ڕۆژەکە لەلایەن ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوورەوە پەسەند بکرێت.
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە 19-05-2024 دوای تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیان لەکاتی گەڕانەوەیان لە ئازەربایجانەوە بۆ ئێران، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و هاوەڵەكانی گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ماددەی 131ی دەستووری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ئەگەری مەرگی سەرۆککۆمار یان دوورخستنەوەی، نەخۆشکەوتنی و بۆ ماوەی دوو مانگ زیاتر لە کارەکەی دوور بێت، یاریدەدەری یەکەمی سەرکۆمار کارووباری وڵات بەڕێوەدەبات
پێویستە لە ماوەی لایەنی زۆر 50 ڕۆژدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار ئەنجام بدرێت و سەرۆکی نوێ هەڵبژێردرێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە