دکتۆر سەرکار سورچی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند لەمساڵدا تەنھا دوو تووشبووی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە ھەرێمی کوردستان تۆمار کراون.
گوتیشی دوو كەسەكە دانیشتوی قەزای ئاکرێی سەر بە پارێزگای دھۆک بوون، پیاوێک و ئافرەتێک کە ھەردووکیان ئەندامی یەک خێزان بوون، پیاوەکە گیانی لەدەست دا، بەڵام ئافرەتەکە دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی پێویست، لە نەخۆشخانە دەرکرا و بە تەندروستییەکی باش و جێگیر گەڕایەوە نێو خێزانەکەی.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا كە ئێستا ھیچ تووشبوویەکی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە ھەرێمی کوردستان نییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە