عێراق؛ هەر کاتژمێرێک شەش کەس بە هۆی جگەرەکێشانەوە گیانیان لەدەست دەدەن

عێراق؛ هەر کاتژمێرێک شەش کەس بە هۆی جگەرەکێشانەوە گیانیان لەدەست دەدەن

 

جێگری بەڕێوەبەری پڕۆگرامی ڕووبەڕووبوونەوەی تووتن ڕایدەگەیەنێت،" (20%)ـی عێراقییەكان لەوانەی تەمەنیان سەرووی (18) ساڵە,جۆرە جیاوازەكانی توتن دەكێشن".

وەزارەتی تەندروستی عێراق پێشبینی دەكات هەموو (10) خولەكێك مردنی كەسێك بەهۆی جگەرە كێشانەوە تۆماربكرێت, بەتایبەت كە داتاكان دەریانخستووە یەك لەسەر پێنجی ئەوانەی تەمەنیان لە (18) بەرەو ژوورە جگەرە كێشن.

وەسیم گەیلان جێگری بەڕێوەبەری پرۆگرامی ڕووبەڕووبوونەوەی توتن لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندووە،"(20%)ـی عێراقییەكان لەوانەی تەمەنیان سەرووی (18) ساڵە جۆرە جیاوازەكانی توتن دەكێشن".

ئاماژەی بەوەش داوە،"نزیكەی (40%بۆ50%) عێراقییەكان بەدەستی جگەرەكێشانی "نەرێنی"یەوە دەناڵێنن, بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ بەر دووكەڵی توتن دەكەون".

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی لە لێدوانێكدا رۆژنامەوانییدا باسی لەوە كردووە،"زۆرینەی جگەرەكێشەكان پیاوانن".

دەشڵێت،"خەرجی ڕۆژانەی جگەرەكێشان دەگاتە نزیكەی (6) ملیار دینار كە نزیكەی (4.5) ملیۆن دۆلار دەكات".

ئەوەشی خستووەتەڕوو،"مادەی ژەهراوی و هۆشبەر لە جگەرەی ئاسایی و ئەلیكترۆنی و تامداردا دەستنیشان كراوە".

ڕاشیگەیاندووە،"جگەرەی ئەلیكترۆنی (127) مادەی ژەهراوی تیادایە لەنێویاندا رەساس".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە