پەیامی کورد... لەتورکیا بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ شەش کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٣ کەسیش برینداربوون
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان پاسێک و بارهەڵگرێک لە شاری دێنیزلی کە دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای تورکیا شەش کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٣ کەسی دیکەش برینداربوون.
رۆژی شەممە، میدیاکانی تورکیا بلاویانکردەوە، بەهۆی لەڕێ لادان و وەرگەڕانی بارهەڵگرەکە لەڕێگای خۆی و پەڕینەوە بۆ سەر هێڵی بەرامبەر و پێکدادان لەگەڵ پاسێک کە ژمارەیەک سەرنشینی هەڵگرتبوو بەمەبەستی بەشداریکردن لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری رووداوەکە روویداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، چەند تیمێکی فریاگوزاری و هاتوچۆ رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون و پاش ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە هەوڵدان بۆ رزگارکردنی ئەوانەی گیریان خواردووە.
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٣ کەسی دیکەش برینداربوون کە شۆفێری بارهەڵگرەکەشی تێدایە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە