چین ٢٠٠ پڕۆژە لە عێراق جێبەجێ دەكات

چین ٢٠٠ پڕۆژە لە عێراق جێبەجێ دەكات

 

سەرۆكی ئەنجومەنی بازرگانیی عێراق و چین ڕایدەگەیەنێت: زیاتر لە ٢٠٠ پڕۆژەیان لە چوارچێوەی رێككەوتنی ستراتیژی عێراق و چین خستووەتە بەردەم سودانی. دەشڵێت، پڕۆژەكان چەندین هەلی كار دەرەخسێنێت.

حەیدەر روبەیعی سەرۆكی ئەنجومەنی بازرگانیی عێراق و چین بەڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی رێككەوتنی نێوان هەردوو وڵات ٢٠٠ پڕۆژە جێبەجێ دەكرێت و لە بەرامبەردا عێراق رۆژانە هەناردەكردنی نەوتی بۆ چین لە ١٠٠ هەزار بەرمیلەوە بەرز كردووەتەوە بۆ ١٥٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە.

ئەوەشی خستەڕوو: ئەو پارەیەی عێراق لە ئەنجامی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی لەگەڵ چین دەستی دەكەوێت، بە پێنج ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت و سەرۆك وەزیرانی عێراق بەشێكی ئەو پارەیە لەو پڕۆژانە خەرج دەكات كە خزمەتی خەڵك دەكەن و هەلی كار دەڕەخسێنن.

باسی لەوەش كرد: پێشنیاریان كردووە بۆ باڵیۆزی چین لە عێراق كە بانگێشتی سەرۆك وەزیرانی عێراق بكرێت بۆ چین بۆ گفتوگۆكردن لەسەر رێككەوتنەكان.

ئەوەش لە كاتێكدایە، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان چین و عێراق بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا گەیشتووەتە ٥٤ ملیار دۆلار

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە