هیومان رایتس وۆچ: عێراق شكستی هێناوە لە پاراستنی مافی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان

هیومان رایتس وۆچ: عێراق شكستی هێناوە لە پاراستنی مافی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێكخراوی (هیومان ڕایتس وۆچ) بڵاوی كردەوە كە حكوومەتی فیدراڵیی عێراق شکستی هێناوە لە جێبەجێکردنی یاساكانی پاراستنی مافی کاری خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان.
بەپێی ئەو ڕێكخراوە نێودەوڵەتییە كە تایبەتمەندە بە بواری پاراستنی مافی مرۆڤ، لە عێراقدا مافی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان پێشێل دەكرێ و بەشی پێویست هەلی كار بۆ كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت تەرخان ناكرێت، لە ئەنجامدا سەدان هەزار كەسی خاوەن پێداویستی تایبەت ڕووبەڕووی بێكاری بوونەتەوە.
بەپێی یاساكانی عێراق، دەبێ 5%ی تێكڕای هەلی كار لەو وڵاتە بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان تەرخان بكرێت، بەڵام وەك هیومان رایتس وۆچ ئاماژەی پێ كردووە، لەو وڵاتەدا هیچ هەلێكی كار بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان تەرخان نەكراوە.
لەمبارەیەوە سارە سونبور نوێنەری ئەنجوومەنی خزمەتی گشتیی فیدراڵی لە عێراق دەڵێ كەرتی گشتیی لە عێراقدا پابەند نەبووە بە پاراستنی مافی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان بە تەرخانكردنی 5%ی ڕێژەی هەلی كار بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان، دەشڵێ هیچ یەك لە بەڵێنە یاساییەكانی حكوومەتی فیدراڵی داویەتی لەبارەی دامەزراندنی خاوەن پێداویستە تایبەتەكان، جێبەجێ نەكراون، ئەمەش وای كردووە سەدان هەزار هاووڵاتیی عێراقی خاوەن پێداویستی تایبەت بێكار بن و پشتگوێ بخرێن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە