پەیامی کورد … دیندار زێباری وڵامی هیومان رایتس وۆچی دایەوە
دیندار زیباری، رێكخهری راسپارده نێودهوڵهتییهكانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان وهڵامی بڵاوكراوهیهكی رێكخراوی هیومهن رایتس وۆچی سهر به نهتهوه یهكگرتووهكانی دادەتەوە و لە میانەدا دووپاتی دەکاتەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەواو پابەندە بە حوکمی یاسا و پرۆسەی یاسایی دادپەروەرانە و بێلایەن و ئازادی راگەیاندن کاری لەپێشینەیەتی.
زێباری لە راگەیەندراوێکدا کە رایگەیاندووە: "دادگا سەربەخۆیە لە حکوومەت و دامەزراوە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان. هەروەها، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەست لە پرۆسە یاساییەکان وەرنادات، هاوکات، دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردن تەنیا بە بڕیاری دادگا جێبەجێدەکرێن".
دینداری زیباری ئاماژهی بە ئەوەش داوە رۆژی 22/4/2021، رێکخراوی هیومام رایتس وۆچ لە بڵاوکراوەیهکیدا لە بارەی چەند پرسێك کۆمەڵێك تۆمەتی ناڕەوای خستووەتە ڕوو.
راشیگهیاند: "دادگا سەربەخۆیە لە حکوومەت و دامەزراوە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان. هەروەها، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەست لە پرۆسە یاساییەکان وەرنادات، هاوکات، دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردن تەنیا بە بڕیاری دادگا جێبەجێ دەکرێن. ئەو راگیراوانە لە بادینان تاوانباربوون بە کۆکردنەوەی زانیاری نهێنی و پێدانیان بە لایەنی بیانی بە بەرامبەر، ئەو زانیاریانە راستەوخۆ ژیانی بەرپرسانی باڵای کورد و بیانی لە کوردستان دەخستە مەترسییەوه".
گوتیشی: "وەك تۆمەتبار، لەناو هۆڵی دادگا لە لایەن پارێزەرەکانی خۆیانەوە نوێنەرایەتیان کراوە. ئەوان چاویان بە پارێزەرکانیان کەوتووە لەکاتی راگرتنیاندا. گرنگە بزاندرێ کە بڕیاری دادگا پەیوەندی بە کاری رۆژنامەوانی تۆمەتبارانەوە نەبووە، دادگاییکردنەکان لەلایەن نوێنەرانی رێکخراوە نێودەوڵەتییە ناحکومییەکان و پەرلەمانی کوردستان و میدیاکانەوە چاودێری دەکران".
زێباری روونیکردەوە: "بڕیارەکانی دادگای تاوان قابیلی تانەلێدانن و ئێستا دادوەری دادگای تاوان پەڕاوەکانی رەوانەی دادگای تەمییز کردووە بۆ تێهەڵچوونەوە".
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان جەختیشیکردەوە: "کۆمیتەی نێودهوڵهتی خاچی سوور (ICRC) و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) دەستگەیشتنیان بە دەستبەسەرکراوەکان هەبووە".
دووپاتیشیكردهوه: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەواو پابەندە بە حوکمی یاسا و پرۆسەی یاسایی دادپەروەرانە و بێلایەن، و ئازادی راگەیاندن کاری لەپێشینەیەتی. حکومەت لەگەڵ یونامی و نوسینگەی کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ کاردەکات، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە کوردستان بەتەواوی پابەنده بە پێوەرە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ، بە تایبەتی لە بواری ئازادی میدیادا".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە