رۆژنامه‌ی ئه‌لعەرەب: تێپەڕبوونى هێڵى گەشەپێدان بە هەرێمى کوردستاندا نیگەرانى لایەنە عێراقییەکانى لێدەکەوێتەوە

رۆژنامه‌ی ئه‌لعەرەب: تێپەڕبوونى هێڵى گەشەپێدان بە هەرێمى کوردستاندا نیگەرانى لایەنە عێراقییەکانى لێدەکەوێتەوە

 دواى ئەوەى رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا و محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق واژویان لەسەر رێگەى گەشەپێدان کرد، لەنێو گۆڕەپانى سیاسیی عێراقیدا کێشەى دروستکردووە، بەتایبەتى ئەو بەشەى دەکەوێتە سنوورى هەرێمى کوردستانەوە.

بەشێک لەو لایەنە عێراقییانەى نزیکن لە ئێران نیگەرانى ئەوەن ئەو دەروازەیەى، رێگەکە بە تورکیاوە دەبەستێتەوە دەکەوێتە “سنوورى ژێر دەسەڵاتى پارتى دیموکراتى کوردستان” کە وەک رۆژنامەکە نووسیویەتى، لەگەڵ ئێران کۆک نین و هەندێکجار پێچەوانەى ئەجێنداکانى ئێران لە عێراق هەڵسوکەوت دەکەن.

وتەبێژى یەکێک لەو لایەنانە رایگەیاندووە، حکومەتەکەى سودانى دەسەڵاتى بەسەر سنوورەکانى هەرێمى کوردستاندا ناڕوات، ئێستا ئەم دەروازە گەورەیەشى بێتەسەر.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە