دەستگیرکردنی پاڤێل دۆروف بووە هۆی زیادبوونی دابەزاندنی بەرنامەکانی تێلێگرام

دەستگیرکردنی پاڤێل دۆروف بووە هۆی زیادبوونی دابەزاندنی بەرنامەکانی تێلێگرام
پەیامی کورد   ...   دەستگیرکردنی پاڤێل دۆرۆف بووە هۆی زیادبوونی دابەزاندنی بەرنامەکانی تێلێگرام

پێدەچێت دەستگیرکردنی "پاڤێل دۆرف" دامەزرێنەر و بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێلێگرام لە فەڕەنسا کاریگەری لەسەر سەرنجڕاکێشی ئەم پەیامبەرە هەبووبێت. ئێستا دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنی تێلێگرام زیادی کردووە و لە لیستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەپ ستۆری ئەمریکی لە پلەی دووەم دایە. هەروەها دابەزاندنی جیهانی وەشانی iOS ی خۆی بە ڕێژەی 4% تا ئێستا زیادی کردووە.

لە فەڕەنسا کە پاڤێڵ دۆروف لەوێ دەستگیرکرا، ئەپڵیکەیشنی تێلێگرام لە بەشی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەپ ستۆر پلەی یەکەمی بەدەست هێنا و لە پۆلی سەرجەم ئەپڵیکەیشنەکاندا پلەی سێیەمی بەدەست هێنا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە